کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حاجیە "ماهپەری مەلازادگان" دایکی شەهید "ڕەحمان خزرزادە" لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

12:27 - 18 سەرماوەز 2720

ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، حاجیە "ماهپەری مەلازادگان" دایکی شەهید "ڕەحمان خزرزادە" خەڵکی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجیە "ماهپەری" ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بووە و هەمیشە شانازیی دەکرد کە جگەرگۆشەیەکی گیانی خۆی پێشکەش بە بارەگای ڕزگاریی کوردستان کردووە.

شەهید "ڕەحمان خزرزادە" ناسراو بە "ڕەحمان دۆشکە"، ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە پیرانشار لەدایک بووە. لە پلەی تەشکیلاتی وەکوو "سەرپەل" لە هێزی "ئاوارە" ئەرکە حیزبییەکانی ئازایانە بەڕێوە بردووە.

دەرەنجام شەهید "ڕەحمان" لە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٣٦٣ی هەتاوی لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی ئێران لە شوێنێک بە ناوی "شێلم جاران" تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو. گڵکۆی ناوبراو لە "قوروچاوێـ"ـدایە.

تەرمی حاجیە "ماهپەری" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.