
"حوسێن مووسەوییان" له کاتی تێرۆرکردنی دوکتور "شه‌رفه‌که‌ندی" له ڕێستوورانی "میکۆنووس"، باڵیۆزی ڕێژیمی ئێران له ئاڵمان بوو، هه‌روه‌ها ئەندامی هەیئەتی دانوستانە ناوکییه‌کان لە سەردەمی "محەممەد خاتەمی" سەرکۆماری پێشووتری ئێران بوو؛ ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی "ئێنساف نیووز" وتوویەتی: "نابێ چاوەڕوان بین بە دوو خول دانوستان، بە ڕێککەوتن بگەین".
"مووسەوییان" وتوویەتی: "بەپێی وتەی وڵاتانی ڕووسیە و ئورووپایی تا ٨٠ لەسەدی ناوەڕۆکی وتووێژەکانی بەرجام بە ئاکام گەیشتبوو و عەباس عەراقچی ئەندامی پێشووی هەیئەتی دانوستانەکانی بەرجام دەیتوانی ئەو بەشەی کە مابووەوە لە کەمترین ماوەدا کۆتایی پێ بێنێت، بەڵام پاشان بڕیار درا کە ئەو دەرفەتە بە کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسی بدرێت تا ڕەوتی دانوستان درێژە پێ بدات".
"مووسه‌وییان" که بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌کوو که‌سێک که گله‌یی له به‌رپرسانی ڕێژیم هه‌یه خۆی نیشان ده‌دا و هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ڕابردووه‌که‌ی ده‌دا، له ئامریکا نیشته‌جێ ببوو و دیار بوو که به مه‌به‌ستی دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران نێردراوه بۆ ئامریکا.
"مووسەوییان" وتوویەتی: "لە سەرەتای دەستپێکی دانوستانەکاندا بە عەراقچیم وتبوو کە وڵاتی ئامریکا جێگای متمانە نییە و باشترە لە وڵاتانی چوار کۆ یەک بەڵێنی و گەرەنتی وەربگرێت کە لە ئەگەری ئەوەیکە ئامریکا بە بەڵێنییەکانی لە بەرجام پابەند نەما، ئەوان بەڵێنییەکان جێبەجێ بکەن.
مووسه‌وییان له‌و وتووێژه‌یدا وێڕای ئاماژەدان به هه‌ندێک خاڵ که لاوازیی ڕێژیم له دانوستانه‌کان ده‌رده‌خات، باس له نه‌بوونی لۆبیگه‌ری بۆ ڕێژیم له ئامریکادا ده‌کات و خه‌می ئه‌وه‌یه که پێویسته ڕێژیمی تاران لۆبیگه‌ری له ئامریکادا زۆرتر بکات.
ناوبراو ماوه‌یه‌ک بە شانۆ دەیویست خۆی وەک ڕەخنەگری ڕێژیم نیشان بدات، بەڵام لە ئێستادا دەردەکەوێت ئەرکی لۆبیگەریی بۆ ڕێژیم هەبووە و ئه‌و جۆره گلهییانهشی ته‌نیا بۆ فریوکاری بووه.