کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوکمی زیندانی هەتاهەتایی زەینەب جەلالیان بۆ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا

21:11 - 18 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: حوکمی هەتاهەتایی زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد لە حەوتەمین ساڵڤەگەڕی دەستبەسەرکردنی بە تۆمارکردنی سکاڵانامەیەک لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەوڕوو بووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جبران (قەرەبوو) و رێکخراوی عدالت برای ایران (دادپەروەری بۆ ئیران) لە حەوتەمین ساڵیادی دەستبەسەر کردنی زەینەب جەلالیان، نیسبەت بە بارودۆخی تەنیا زیندانیی سیاسی ژنی مەحکووم بە زیندانیی هەتاهەتایی لە ئێران دژ کردەوەیان نیشان دا.

ئەم دوو ناوەندە نێوەوڵەتییەی مافی مرۆڤ لە نامەیەکدا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی،کە بەرانبەر بە ٨ ی مارس، رۆژی جیهانی ژن بڵاو کراوەتەوە، داوای لە گرووپی کاریی دەستبەسەرکردنە سەرەڕۆیەکان کردووە کە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی زیندانیی هەتاهەتایی زەینەب جەلالیان دەر بکات.

هەوڵدان بۆ ئیمکاناتی دەرمانیی پێویست بۆ زەینەب جەلالیان و گواستنەوەی هەرچی زووتری ئەو زیندانییە سیاسییە ژنە بۆ نەخۆشخانە، پێدانی ئیزنی بێ ئەملاوئەملای چاوپێکەوتنی حزووری بۆ ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە و دابینکردنی ئیمکاناتی سەرەتایی ژیان لەلایەن رێژیمی ئیسلامی، بەشێکی دیکە لە داواکارییەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی جبران و رێکخراوی عدالت برای ایران بۆ زەینەب جەلالیانە؛ کە لەو نامەیەدا داوا لە گرووپی کاریی دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە.

رێکخراوی عدالت برای ایران سەبارەت بە رەوتی لێپێچینەوە لەو زیندانییە سیاسییە ژنە لە نامەیەکدا بۆ گرووپی کاریی دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەشێک لە شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە و تاوتوێ سکاڵاکان سەبارەت بە دەستبەسەرگەلێک کە پێوەری ئیستانداردی جیهانیی مافی مرۆڤ نییە، بەم شێوە نووسیویەتی: زەینەب جەلالیان لە موحاکامەیەکی نادادپەروەرانە بە زیندانیی هەتاهەتایی مەحکووم کراوە و پاش دەستبەسەرکردنی لە کاتی لێپێچینەوە زۆر جار بە توندی ئەشکەنجە دراوە. سەریان بە توندی لە دیوار داوە؛ بە شێوەیەک کە تووشی شکانی نێوچاوانی بووە و بووەتە هۆی برینێکی زۆر قووڵ و چڵک کردنی چاوەکانی، بە کابل لەژێر لاقیان داوە، لێپێچینەوە بە چاوی بەستراو و دەست و لاقی بەستراو، لە حاڵێکدا کە دەست و لاقی بە زنجیر بەستراوەتەوە و هەڕەشەی دەستدرێژی جنسی، بەشێک لە ئەشکەنجەکان بووە.

رێکخراوی نێودەوڵەتی جبران و رێکخراوی عەدالت برای ایران هەروەها داوایان کردووە کە زەینەب جەلالیان و بنەماڵەکەی قەرەبووی زیانەکانیان بۆ بکرێتەوە و هەروەها پێویستە سەرجەم ئەو مەئموور و دەزگا قەزایانەی كە لە دەستبەسەركردن، ئەشكەنجە، دادگایی كردنی زەینەب جەلالیان رۆڵیان هەبووە بە تایبەت دادوەر مورادی، بەرپرسی لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان و دادوەر عەلی محەممەد رەوشەنی، دادوەری دادگای پێداچوونەوە بە هۆی جەخت کردنەوە لەسەربڕینەوەی حوکمی ئیعدام بە بەرپرس بناسرێن و وڵامدەر بن.

زەینەب جەلالیان ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە شارستانی ماکو سەر بە پارێزگا٥ی ئورمیە لە دایک بووە.

جەلالیان رێکەوتی ٢٠ی رەشەمەی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لە کرماشان لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێران دەستبەسەر و پاشان لە سەرماوەزی سالی ١٣٨٨ی هەتاوی بە تۆمەتی محاربە و ئەندامەتی و هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كورییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی ئێران بە ئیعدام مەحکووم و پاشان بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

ئاویەر.ت