کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوکمی ئێعدامی سێ زیندانیی سوننی مەزهەب لە "مەشهەد" بەڕێوە چوو

11:53 - 13 بەفرانبار 2720

سێ زیندانیی سوننی مەزهەب بە شوناسی "حەمید ڕاست باڵا، کەبیر سەعادەت جەهانی و محەممەدعەلی ئارایش" ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار لە زیندانی "وەکێڵ ئاباد"ی مەشهەد ئێعدام کران.

ئێعدامی ئەو سێ زیندانییە لە دۆخێکدا بەڕێوە چووه کە ئەو سێ کەسە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون و چند ڕۆژ پێش بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترابوون.

ئەو سێ ئێعدامکراوە ساڵی ١٣٩٤ لەگەڵ چند کەسی دیکە بە تاوانی ئەندامیەتی لە گرووپی" فورقان" لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون.

تۆمەتی ئەو سێ کەسە لە گرووپی "فورقان" لە حاڵێکدا بووە کە ئەو سێ کەسە تەمەنیان لەژێر تەمەنی یاساییدا بووه.

"حەسەن حەیدەری" لێکۆڵەری یەکەمی دۆسیەی ئەو سێ ئێعدامکراوە بۆ دانپێدانانی زۆرملێ بە تۆمەتەکەیان ئەو سێ زیندانییەی ئەشکەنجە کردبوو.

ئەو سێ ئێعدامکراوە لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەدا بەردەوام لەژێر ئەشکەنجەدا بوونە.