کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حکوومەتی عێراق هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی مەحکووم کرد

19:03 - 21 بانەمەڕ 2722

بە دوای هێرشی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو دەستدرێژییەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی بە توندی مەحکووم کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕ، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشی سپای تێرۆریستی پاسدارانی بۆ سەر ناوچەکانی چۆمان و سیدەکان لە باشووری کوردستان مەحکووم کرد.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بۆ جارێکی دیکە بنکە و پایەگا نیزامییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران، ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد. ڕێژیمی ئێران لەم هێرشەدا لە چەندین دڕۆنیش کەڵکی وەرگرتووە.