کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو دەروازەی سنووری لەگەڵ تورکیە دەکاتەوە

13:25 - 28 جۆزەردان 2722

لە کۆبوونەوەی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیە لە ئانکارا، بڕیار لەسەر کرانەوەی دوو دەروازەی سنووری و ڕاکێشانی هێڵێکی شەمەندەفەر دراوە.

"ئومێد سەباح" سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیە باسی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان دوو لایەن و کێشەی کۆمپانیا تورکییەکان لە هەرێمی کوردستان کراوە.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیە باس لەسەر ڕاکێشانی هێڵێکی شەمەندەفەر بە لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و تورکیە کراوە.

بڕیار وایە دوو دەروازەی سنووریی "زێتێ" و "سەرزێڕێ" لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیە بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بکرێتەوە.