کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حکوومەتی هەرێمی کوردستان قاچاخی واکسەن بۆ ئێرانی وەدرۆ خستەوە

12:28 - 2 بانەمەڕ 2721

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی قاچاخی "واکسەنی فایزێر" بۆ ئێرانی ڕەت کردەوە.

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانییەیەکدا دەنگۆی قاچاخی واکسەنی بۆ ئێران ڕەت کردووەتەوە.

لەو بەیانییەدا هاتووە: "گرتە ڤیدیۆک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە کە لەو فیلمەدا سندووقێکی واکسەنی فایزێر بۆ یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ قاچاخ دەکرێت. ئەو فیلمە ساختەیە و هیچ پێوەندییەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە و پسپۆڕانی وەزارەتی تەندروستی لە کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری شیرکەتی فایزێر بەدواداچوونی ئەو بابەتەیان کردووە و دەرکەوتووە درۆیه".

ڕێژیمی ئێران کە هاوردەکردنی واکسەنی بۆ ئێران قەدەغە ڕاگەیاند، بەڵام بڕیارە لە ڕێگای کەرتی تایبەت واکسەن هاوردە بکات و بە خەڵكی بفرۆشێتەوە.