کوردستان میدیا: بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە، بۆ سزا ئابوورییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران ئێمەش پابەندی بڕیارەکانی عێراقی فێدراڵین.
هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، ئەگەرچی ههرێمی كوردستان و ئێران وهك دوو دراوسێ، خاوهن پهیوهندییهكی مێژوویی و سیاسیی دوور و درێژن له ناوچهكهدا، بهڵام كاریگهری سزا ئابوورییهكانی ئامریكا بۆ سهر ئێران، وای كردووە لهبارهی ئایندهی پهیوهندییهكانی ههرێمی كوردستان و ئێرانەوە، لێدوانی جیاواز هەبێت.
لەو پێوەندییەدا "عهبدوڵڵا ئاكرهیی"، بەڕێوەبەری گشتیی پهیوهندییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و ئێران ڕایگەیاندووە:"پەیوەندییەكانی ئێمە و ئێران ھی ئەمڕۆ نییە، لە ماوەی ڕابردوودا ئەگەر لە سنوورەكان كێشەیەكمان ھەبووبێت بە لێک تێگەیشتن چارەسەرمان كردووە".
ناوبراو باسی لەوەش کردووە: "پەیوەندیی و مامەڵە بازرگانییەكانمان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت، چونكە وەک ھەرێمی كوردستان پێویستیمان پێیەتی، بەڵام ئەگەر لە لایەن حكوومەتی عێراق بڕیارێک لەبارەی خاڵە سنوورییەكان دەربچێت و ھەموو سنوورەكانی بگرێتەوە، ئەوكات وەك ھەرێمی كوردستان پابەندی بڕیارەكە دەبین".
ھەر لەسەر ئەو پرسە دوکتور "سهباح سوبحی"، شارەزای سیاسی باسی لەوە کردووە: "پێویستە كاتێک كێشەیەكی ھەرێمی ھەیە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی فەرمیدا ڕای خۆی رابگەیەنێت، بۆ ئەوەی لێدوان و بۆچوونی جیای لەبارەوە نەدرێت، چونكە كاراكتەری جیا لەنێو پەیوەندییەكان، لە رووی حیزبی، ئابووریی و بازرگانییەوە ھەن، لەو جۆرە بڕیارانەدا ھەندێكیان سوودمەند و ھەندێكیش زەرەرمەندن، ھەر یەكێكیش لەوانە بە جۆرێک لە بابەتەكان دەڕوانن".
ئامریکا لە دوای کشانەوەی لە بەرجام، داوای لە سەرجەم وڵاتانی جیهان کرد بۆ گوشارخستنە سەر ڕێژیمی ئێران پابەندی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران بن.
لەو بارەیەوە وڵاتی عێراق پشتیوانیی خۆی لە سزا ئابوورییەکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران دەربڕی.