کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی ڕاکێتیی کردە سەر باکووری ئیسرائیل

18:12 - 15 گەلاوێژ 2721

ئەرتشی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای ئەوەیکە ١٩ ڕاکێت لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری لوبنانەوە ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کران، شوێنی هاویشتنی ئەو ڕاکێتانەی کردووەتە ئامانج.

گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی لێ دەکرێت بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیاریەتیی ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرت و ئەو کارە بە وڵامدانەوە بە هێرشی هەوایی چەند ڕۆژ لەمەوبەری ئیسرائیل ناو برد.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەرتشی ئیسرائیل، ١٩ ڕاکێت ڕەوانەی خاکی ئیسرائیل کراوە کە ٣ دانەیان لەنێو خاکی لوبنان کەوتوونەتە خوارەوە و ١٠ ڕاکێتش لەلایەن گونبەدی ئاسینینەوە تەقێندراونەتەوە و ٦ ڕاکێتی دیکەش لە خاکی ئیسرائیل کەوتوونەتە خوارەوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێژەی زیانەکانی هەر دوو لایەن بڵاو نەبووەتەوە.