کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی "خەڵکی بەلووچستان" هێرشەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی مەحکووم کرد

09:31 - 31 جۆزەردان 2720

حیزبی "خەڵکی بەلووچستان" لە بەیانییەیەکدا هێرشەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی بۆ سەر بنکەکانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێرانی مەحکووم کرد.

حیزبی خەڵکی بەلووچستان لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، هێرشی تۆپخانە و مووشەکیی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ناوچە سنوورییەکان و قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان دژی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئەو ڕێژیمە، شتێکی تازە نییە.

لەو بەیانییەیەدا هاتووە، ڕێژیمی ئێران لە دەرفەتی جیاوازدا هێرشی کردووەتە سەر حیزبە کوردییەکان و بنەماڵەکانیان کە لە هەرێمی کوردستاندان.

لەو بەیانییەیەدا هاتووە، لەو هێرشانەدا تەنیا هێزە سیاسی و بنەماڵەکانیان ناکەونە بەر هێرش، بەڵکوو خەساری گیانی و ماددی بە خەڵکی ناوچە سنوورییەکانیش دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی کوژرانی خەڵکی مەدەنیش.

لە بەشێکی ئەو بەیانییەیەدا هاتووە، ئەمجارەش ڕێژیمی ئێران کەڵکی لە ئاڵۆزیی ناوچەکە وەرگرت و بە تۆپخانە هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبە کوردییەکان.