کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموكرات بۆ پشتیوانی لە "زارا محەممەدی" خۆپیشاندانێكی بەڕێوە برد

11:33 - 9 گەلاوێژ 2720

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا بۆ پشتیوانی لە "زارا محەممەدی" مامۆستای زمانی کوردی خۆپیشاندانێکی بەڕێوە برد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژ، بە مەبەستی مەحکوومکردنی حوکمی ناعادڵانەی ١٠ ساڵ زیندان بەسەر مامۆستای زمانی کوردی "زارا محەممەدی " و پشتیوانی لە ھەموە زیندانییانی سیاسیی کورد، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا خۆپیشاندانێکی لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە لەندەن بەڕێوە برد.

سەرەتای خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب "دەستی پێکرد.

پاشان "فەرید دەیھیم" بەرپرسی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا وێڕای پەیامی خۆپیشاندەران کورتەیەک لە چۆنیەتیی دادگاییکردنی زارا محەممەدی و تاوانەکانی لەلایەن بە \ناو دادگای کۆماری ئیسلامیی پێشکەش کرد.

 پاشان "خالید زوورمەند" ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە پەیامی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی خوێندەوە.

لەو خۆپیشاندانەدا دروشمی جۆراجۆر دژی ڕێژیمی ئێران درا.