پەیوەندییە نێونەتەوەییەكانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای لەو ڕێکخراوەیە کرد پشتیوانی لە "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" زیندانیی سیاسیی کورد بکات.
پێوەندییە نێونەتەوەییەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە نامەیەكدا بو ڕێكخراوی ئەمنێستی ئینترناشناڵ، داوای لەو ڕێكخراوەیە كرد بو پێشگیری لە لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"، بەندكراوی سیاسی لە ئێران، هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ.
لە نامەكەدا هاتووە كە ئەو بەندكراوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئۆپۆزێسیۆنی كورد لە ئێران حوكمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەر دەستدان، ڕۆژێک پێش ئێستا لە زیندانی ورمێ بو شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە و مەترسیی ئەوە هەیە كە حوكمەكەی جێبەجێ بكرێت.
لەم نامەیەدا، پێوەندییە نێونەتەوەییەكانی حیزبی دێموكرات داوای لە ڕێكخراوی ئەمنێستی ئینترناشناڵ دەكات بو داکۆکی لە "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" كە بێتاوان زیاتر لە سێ ساڵە لە بەندیخانەی ورمێ بەند كراوە و حوكمێكی ناڕەوا بەسەردا سەپاوە، هەوڵەكانیان بو وەستاندنی جێبەجێكردنی ئەو حوكمە بخەنە گەڕ.