کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات سەردانی "پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانـ"ـی کرد

10:13 - 13 رێبەندان 2719

شاندی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد.

ڕۆژی ڕابردوو، ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندان، بەبۆنەی ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "محمد ساڵح قادری"، بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکان، سەردانی ئەو حیزبەیان کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات لەلایەن بەڕێز "باپیر کامەلا"، سکرتێری پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و ئەندامانی سەرکردایەتیی ئەو حیزبەوە پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارەدا، "محەممەد ساڵح قادری" بە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات، پیرۆزبایی  ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد و وێڕای بەرزنرخاندنی هاوهەڵوێستیی هەر دوو لا لە پێوەندی لەگەڵ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، پێداگرییان لە بەردەوامیی پێوەندیی دۆستانە و هاوکاریی نێوانیان کردەوە.