کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵەی "شێخ جەعفەر شێخ مستەفا" کرد

16:24 - 31 خەرمانان 2720

دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژینی "شیخ جەعفەر شێخ مستەفا" لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو کرد و خۆی بە شەریکی خەمیان زانی.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

هەڤاڵی بەڕێز کاک شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

وێڕای سڵاو و ڕێزمان

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو پرشنگ ڕەشید عەبدولکەریم، ژنی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی ڕۆژه سەختەکانی بزووتنەوەی کورد لە باشووری کوردستان و خێزانی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. بەبۆنەی ئەم هەواڵە ناخۆشەوە پڕ بە دڵ لە بەڕێزتان و بنەمالەی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەرتان سەرەخۆشی و هاودەردیتان لەگەڵ دەکەین و لەم ماتەمینەدا سەبووریتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

ڕووحی شاد بێ

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای پێوەندییە گشتییەکان

محەممەدنەزیف قادری

٣١ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی