کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات لە ٣١مین ساڵیادی ئەنفالدا بەشداری کرد

19:21 - 25 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ۳۱مین ساڵیادی قوربانیانی شاڵاوی بەدناوی ئەنفاڵدا لە گەرمیان کرد.

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی لێژنەی باڵای وزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "ئیسماعیل ڕەحمانی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سلێمانی، بە هاورێیەتی بەشیک لە ئەندامانی دەزگای گشتیی پەیوەندییەکان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ۳۱مین ساڵیادی قوربانیانی شاڵاوی بەدناوی ئەنفاڵ لە گەرمیان و لە شاری کەلاردا  کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، نوێنەرنی حکوومەتی عێراق،حکوومەتی هەرێمی کوردستان، و ئەندامانی پارڵمانی عێراق و کوردستان بەشدار بوون و لە چەندین برگەی جیاوازدا بە خوێندنەوەی پەیامی حکوومەتی عێراقی فێدراڵ و هەرێمی کوردستان یاد قوربانیانی ئەم کارەساتە جەرگبڕە بەرز ڕاگیرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا ئاماژە بە بروسکەی ماتەمینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا و لە کۆتاییدا لە پرۆتۆکۆلێکی فەرمیدا تاجە گوڵینەی حیزبی دێموکراتیان لەسەر مۆنۆمێنتی یادی ئەنفاڵکراوان دانا.