
دەزگای پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزراندنی "یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانـ"ـی کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز: مەکتەبی پێوەندییەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاوێکی گەرم و برایانە
بهناوی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پڕ به دڵ پیرۆزبایی ٤٦ـەمین ساڵیادی یەکیەتییە تێکۆشەرەکەتان لە سەرکردایەتی و سەرجەم کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و جەماوەری یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین و سڵاویش دەنێرین بۆ گیانی پاکی دامەزرێنەری یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و بەتایبەت سەرۆک "مام جەلال تاڵەبانیـ"ـی نەمر.
هیوادارین بەردەوامبوون لە خەبات و تێکۆشان و درێژەدان بە ڕێبازی پیرۆزی شەهیدانی ڕێبەر، بتوانن وەدیهێنەری هەموو ئامانجەکانی گەلی کورد بن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان هەتا ئێستا پێوەندییەکی دۆستانە و هاوکارییەکی نەتەوەیی و نیشتمانیی بووە، لەم بۆنە پیرۆزەدا جارێکی دیکە لەسەر پێوەندییە سیاسی و نەتەوەییەکانمان جەخت دەکاتەوە.
بەرز و پیرۆز بێ ٤٦ـەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەزگای پێوەندییە گشتییەکان
محەممەدنەزیف قادری
٣١ی مەی ٢٠٢١ی زایینی