کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات لەگەڵ PDKS و PSK کۆ بوویەوە

16:49 - 28 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە و پارتی سوسیالیستی کوردستان سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی،لە دوو دیداری جیاوازدا، هەر كام لە پارتی دێموكراتی كوردستانی سووریە(PDKS)  و پارتی سوسیالیستی كوردستان (PSK)  ،سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لە  شاری هەولێریان كرد.

ئەو دوو پارته لەو دیدارە جیاوازەدا لە لایەن شاندی پێوەندییە كوردستانییەكانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە سەرپەرەستیی "محەممەد ساڵح قادری" پێشوازی كران.

هەیئەتی پارتی دێموكراتی كوردستانی سووریە بە سەرەپەرەستیی "مستەفا جومعە" ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاورێیەتی "عەبدولڕحمان  ئاپۆ" ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و هەیئەتی  PSKلە "محەممەد ئەرەن" ئەندامی كومیتەی ناوەندی و "وەلی" پێكهاتبوون.

لە دیداری نێوان ئەو لایەنانەدا و شاندی نوێنەرایەتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا وێڕای ئاڵوگۆڕی بیروڕا بە نیسبەت بارودۆخ و دوا پێشهاتەكانی پێوەندیدار بە ناوچە و خەباتی كورد لە هەر كام لە بەشەكاندا، پێداگریی لەسەر بەردەوامیی پێوەندی و هاوكاریی نێوانیان كرایەوە.