کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات لەگەڵ لایەن و هێزە کوردییەکاندا کۆ بووەوە

11:38 - 4 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بێلژیکدا، لەگەڵ چەند حیزب و لایەنێکی پارچەکانی دیکەی کوردستان کۆ بووەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی پووشپەڕ، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بێلژیک، کە پێکهاتبوو لە: "بەها ئیبراهیمی"، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە، "حیسام دەستپیش"، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە یەکیەتیی ئورووپا، "فیرووز وەیسی"، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی بێلژیک، "ئیبراهیم خودامورادی"، بەرپرسی ئەنجومەنی کولتووریی زاگرۆس و "هێرش ڕەنجبەر"، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی بێلژیک، لەگەڵ چەند هێز و لایەنێکی پارچەکانی دیکەی کوردستان کۆ بوونەوە.

سەرەتا کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان لە کەشێکی دۆستانەدا کۆبوونەوەکە لەبارەی شێواز و هاوکاریی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان پێکهات و هەموو لایەنەکان بە تێکڕا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی وەک پێشتر پێکەوە لە ڕاستای باشتر ناساندنی دۆزی ڕەوای نەتەوەی کورد لەنێو وڵاتانی ئورووپاییدا هاوکاری بکەن.

لایەنەکانی بەشدار لەم کۆبوونەوەیە پێکهاتبوون لە:

لیژنەی ناوچەی بێلژیکی پارتی دێموکراتی کوردستان

پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان لە سووریە

پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە

پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور

پارتی یه‌کیه‌تیی دێموکراتی کوردی سووریه

پارتی یه‌کیه‌تیی کوردستانی سووریه

پارتی دێموکراتی کوردستانی باشوور

پارتی سوسیالیستی کوردستان (باکوور)

پارتی دێموکراتی سووریه