كوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پیرۆزبایی كۆنگره و سه‌ركه‌وتنی ڕێبه‌رایه‌تیی نوێی له حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرد.
ڕۆژی دووشه‌مه، ٩ی به‌فرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی بەرابەر لەگەڵ ٣٠ی دێسامبری ٢٠١٩ی زایینی، هه‌یئه‌تێكی باڵای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی "مسته‌فا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سه‌ردانی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی باڵای ئه‌و حیزبه‌وە به سه‌رۆكایه‌تیی "سه‌عد خالید"، جێگری سكرتێری گشتی، پێشوازییان لێكرا.
له‌و دیداره‌دا، "هیجری" وێڕای پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره و هه‌ڵبژاردنی ڕێبەرایه‌تیی نوێ بۆ به‌رده‌وامیی كار و تێكۆشانی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان، پێداگریی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و هاوپێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه و ڕێبەرایه‌تی و به‌رپرسانی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی نوێی زه‌حمه‌تكێشان كرد.
هه‌ر له‌و باسانه‌دا، وێڕای ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له دۆخی هه‌ستیاری ناوچه و هه‌لومه‌رجی كوردستان به هه‌موو به‌شه‌كانه‌وه، "هیجری" باسێكی له‌سه‌ر دۆخی كورد له ئێران و له عێراق كرد و هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی گرفته‌كانی سه‌ر ڕێگای كوردی به كۆماری ئیسلامی ناو برد كه گه‌وره‌ترین كۆسپه له‌سه‌ر ڕێگای گه‌یشتنی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت كورد به ئازادی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی.
له‌و دیدارهدام "سه‌عد خالید" وێڕای دانی هه‌ندێک زانیاری له‌سه‌ر ئاكامی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یان، باسی له‌سه‌ر دروشمه‌كانی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان كرد و هه‌ر كامه‌یانی شی كرده‌وه كه به چ مه‌به‌ستێک و له‌به‌ر چ هۆكارێک ئه‌و دروشمانه‌یان هه‌ڵگرتووه.
له درێژه‌دا وێڕای جهختکردنەوە له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد له هه‌موو به‌شه‌كان، باسی له پێویستیی سه‌ره‌كیی كورد له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا كرد كه له ڕووداوه‌كانی عێراقدا پێویسته زیاتر لێک نزیک بن و هاوئاهه‌نگی و هاوهه‌ڵوێستیی سیاسیی زیاتر بۆ كورد له هەموو شت پێویستتره.
لەو دیدارەدا لەسەر یەکگرتوویی و درێژەدانی پێوەندییەکانیان جەختیان کردەوە.