کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات پێویست نییە بۆ وتووێژێک دەست لە پرەنسیپەکانی خۆی بکێشێتەوە

13:18 - 15 بانەمەڕ 2720

شورای بەڕێوەبەریی گوزار لە پێوەندی لەگەڵ وتووێژ لەگەڵ حیزبی دێموکرات ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

شورای بەڕێوەبەریی گوزار بەنیسبەت بڵاوکردنەوەی بابەتێکی چەواشەکارانە لەلایەن میدیای "قەندیل" لە پێوەندی لەگەڵ وتووێژ لەگەڵ حیزبی دێموکرات ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

لەو ڕوونکردنەوەیەدا هاتووە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بابەتێک لە پێوەندی لەگەڵ وتووێژی شورای گوزار لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کراوەتەوە کە نەتەنیا ڕاست نییە بەڵکوو هیچ قسەیەکی لەگەڵ ڕاستییەکان یەکتر ناخوێنێتەوە.

لەو پێوەندییەدا "یەزادن شۆهەدایی" یەکێک لە ئەندامانی تیمی وتووێژی شورای گوزار ڕوونکردوەیەکی بڵاو کردووەتەوە.

ناوبراو نووسیویەتی، بەیانییەیەک کە لەژێر ناوی هاوپێوەندیی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی ئێران بڵاو کراوەتەوە ساختەیە و ئەرتشی سایبێریی ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە. دووهەم، پێوەندیی ئەو بەیانییەیە بە دانوستانەکانی شورای گوزار لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوون بکەنەوە.

هەروەها شورای گوزار لەسەر پێویستیی هاوکاری لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دژبەری ئێران بۆ ڕووخاندنی ئەو ڕێژیمە جەخت دەکاتەوە.

شورای گوزار هیچ پێشمەرجێکی بۆ وتووێژ لەگەڵ حیزبی دێموکرات دانەناوە. هاوکات حیزبی دێموکرات کە پێشینەیەکی مێژوویی قورسی هەیە پێویست نییە بۆ وتووێژێک دەست لە پرەنسیپەکانی خۆی بکێشێتەوە.

شورای گوزار ڕوونی کردووەتەوە، ئەو وتووێژەی میدیای قەندیل لەگەڵ کەسێک بە ناوی "سەنەندەجی" کراوە، سەرجەم دوورە لە ڕاستی.

لە کۆتاییدا هاتووە، حیزبی دێموکرات هیچ کات ئەندامی شورای گوزار نەبووە.

دەقی ئەو ڕوونکردنەوەیە لە بەشی فارسی دانراوە.