کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات، ڕێزی لە دوکتور "ڕەنج فەوزی ڕەسووڵ" گرت

11:38 - 15 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: دوکتور "ڕەنج فەوزی ڕەسووڵ"، لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ڕێزی لێگیرا.

شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرستیی ''کاوە بەهرامی''، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات، ڕێز و سپاسنامەی حیزبی دێموکراتیان پێشکەش بە دوکتور ''ڕەنج فەوزی ڕەسووڵ'' کرد.

دوکتور "ڕەنج"، بەڕێوەبەری پێشووی نەخوشخانەی شۆڕش، سەر بە دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەوری کاریگەری لە چارەسەری و یارمەتییە دەرمانەییەکان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەگشتی و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بەتایبەتی، هەبووە.

دوکتور "ڕەنج"، برازای دوکتور''فازل ڕەسووڵـ''ـە کە لە ۲۲ی پووشپەڕی ۱۳٦۸ی هەتاویدا، هاوڕێ لەگەڵ دوکتور قاسملوو، لە ڤییەنی پێتەختی ئۆتریشدا، بەدەست دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، شەهید کران.