کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران یارمەتی بۆ کوردە ئاوارەکانی سووریە نارد

21:54 - 28 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی ماڵیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ناردنی کەلوپەلی خۆراکی هاریکاریی کوردە ئاوەارەکانی سووریەی کرد.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٨ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵێک کەلوپەلیی خۆراکیی بۆ کەمپی ئاوارەکانی کوردستانی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان نارد.
کاوە بەهرامی بەرپرسی کۆمیسیۆنی ماڵیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە هەواڵنێری کوردستانی میدیای راگەیاند: ئێمە وەکوو حیزبی دێمۆکرات، یارمەتی دانی ئاوارەکانی کوردستانی سووریە بە ئەرکی نەتەوەیی خۆمان دەزانین و بە پێی ئیمکان لە هەر جۆرە یارمەتیدان بۆ دابین کردنی بەشێک لە پێداویستییەکانی ئەو ئاوارانە دریغی ناکەین.
بەهرامی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکرات وتیشی: هەر کات ئەو ئیمکانە بۆ ئێمە هەبێت، بەپێی پێویست لەو جۆرە هاوکارییە مرۆیی‌یانە دەنێرین، هەر وەکو چۆن پێشتریش لە کاتی ئاوارەیی کوردەکانی هەرێمی کوردستان ئەو کارەمان ئەنجام داوە.
زیاتر لە ٧٠ هەزار کوردی کوردستانی رۆژئاوا، ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و لە کەمپە جۆراوجۆرەکانی پارێزگاکانی ئەو هەرێمە نیشتەجێ بوون.