کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی شیووعیی کوردستان-عێراق، پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژی لە حیزبی دێموکرات کرد

11:34 - 26 گەلاوێژ 2720

حیزبی شیووعیی کوردستان-عێراق، لە پەیامێکدا بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبیان کرد و جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دێرینەکانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم شێوازەیە:

بەڕێز: لێپرسراوی گشتی و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بابەت: پیرۆزبایی

بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەتان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ناوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی شیووعیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی ئەو یادەتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەر لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ کە یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی دەکەنەوە، درێژەی بە خەبات و تێکۆشان داوە، لەپێناو هێنانە دیی مافی ڕەوای گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری لە کاروانی خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی هەبوو، لەم ڕیگایەشەوە قوربانی و شەهیدی زۆری پێشکەشی گەلی کوردستان کردووە.

هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی زیاتری یەکڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەکان لەپێناو بەدەستهێنانی ئاوات و ئامانجە ڕەواکاندا.

لە کۆتاییدا جارێکی تر جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیی دێرینەی هەر دوو لامان دەکەینەوە.

دوبارە پیرۆزباییمان قبووڵ بفەرموون.

لەگەڵ ڕێزمان

مەکتەبی سیاسی/ حیزبی شیووعیی کوردستان-عێراق

١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠