کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی "ئێس ڤێـ"ـی نۆروێژی پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد

18:14 - 21 گەلاوێژ 2720

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی "ئێس ڤێـ"ـی نۆروێژ پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزب نارد.

پەیامەکە بەم چەشنەیە:

لەلایەن حیزبی "ئیس.ڤێـ"ـەوە لە نۆروێژ بەبۆنەی دامەزراندنی حیزبەکەتانەوە پیرۆزباییتان پێ دەڵێم.

خەباتی کوردەکان لەپێناو مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و مافە کولتووری و سیاسییەکانیان، خەباتێکە کە ئێمە لە حیزبی سۆسیال چەپی نۆروێژەوە، پشتیوانیی لێ دەکەین. ئەمڕۆ ئێمە لەنێو حیزبەکەماندا زۆر ئەندامی کوردمان هەیە و هەوڵەکانی ئەوان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کەیسی کوردەکان لە کۆمەڵگە و ناوەندە گشتییەکانی نۆروێژدا ببەینە سەرەوە. ئەو مافویستی و تێکۆشانەی ئەوان ئێمە دێنێتە سەر ئەو باوەڕەی کە پێمان وایە کوردەکان مافی خۆیانە لە بەڕێوەبەری و سیستمێکی دێموکراتیکدا، خۆیان بەڕێوە ببەن.

هاوکات لەگەڵ ئەوەیکە جیهان سەرقاڵە بە کێشەی ناوکیی ئێرانەوە کە ڕێژیمی ئاخوندەکانی ئێران بە دوایەوەن، ئەوەش ئەرکێکی گرینگە کە لەسەر ئەو هێرشانەی ڕێژیمی ئێران دەیکاتە سەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان، قسە بکرێت و سەرنجیان بخرێتە سەر.

لەو پێوەندییەشدا حیزبی سۆسیال چەپ پشتیوانی ئێوەیە.

لەگەڵ ڕێز

"یەرموند سکار"

بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنی نێونەتەوەیی حیزبی ئیس.ڤێ