کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"حەبیب ئەسیوەد" لە یەکەمین دانیشتنی دادگایی نمایشیی ڕێژیمدا بە "فساد فی الارض" تۆمەتبار کرا

16:43 - 28 بەفرانبار 2721

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار، یەکەمین دانیشتنی دادگایی نمایشیی "فەرەجوڵڵا کەعب" ناسراو بە "حەبیب ئەسیوەد" یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی "حرکت النضال" لە لقی دادگای ئینقلابی تاران  بە تۆمەتی "فساد فی الارض" بەڕێوە چوو.

دادگای ڕێژیم تۆمەتی دروستکردن و بەڕێوەبەریی "حرکت النضال" و گەڵاڵە و جێبەجێکردنی عەمەلیاتی "تێرۆریستی" و هەروەها تێکدانی سامانی گشتیی داوەتە پاڵ "حەبیب ئەسیوەد".

"ئەسیوەد" لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی و لە ڕێگەی ناوەندە سیخوڕیی و ئیتلاعەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە "ئیستانبولـ"ـی تورکیە ڕفێندرا و گەڕاندیانەوە ئێران.

"بزووتنەوەی خەباتی عەرەبی بۆ ئازادیی ئەحواز" کە بە "حرکت النضال" ناوبانگی دەرکردووە، چالاکییەکانی خۆی بە دروشمی "سەربەخۆیی بۆ عەرەبەکانی ئێران"  لە ساڵی ١٣٨٤ـەوە دەست پێکردووە.