کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەسێبی بازەرگانە ئێرانییەکان ڕاگیرا

11:38 - 6 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ئەندامێکی مەکۆی ژنانی بازرگانیی ئێران، باسی لە ڕاگرتنی حەسێبی بازەرگانە ئێرانییەکان بە هۆی گەمارۆوەکانی ئامریکاوە کرد.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراو لە یەکێک لە هەواڵدەرییەکای سەر بە ڕێژیم، لەیلا فەتحی، ئەندامی مەکۆی ژنانی بازرگانیی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئیلنا باسی لە ڕاگرتنی حەسێبی بازەرگانە ئێرانییەکانی لە لایەن وڵاتی کنیای ئافریقاوە کرد و وتی: بە هۆی کێشە سیاسییەکانەوە پێوەندیی بازرگانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئافریقایی بەتایبەت کنیا بچڕاوە.

ناوبراو باسی لەوە کرد، کە گەمارۆوە ئابوورییەکان بوونەتە هۆی گرفتگەلێک لەسەر ڕێگای بازرگانە ئێرانییەکان و وڵاتی کنیا حەسێبەکانیانی ڕاگرتووە و تەنانەت ئەو بازرگانانەش کە حەسێبی کۆنیان هەبووە و ماوەیەکی دوور و درێژ لەو وڵاتە بوونە حەسێبەکانیان ڕاگیراوە.

بازەرگانەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆوە ئابوورییەکان هەوڵی دیجیتاڵیکردنی دراوەکان دەدەن.

 هاوکات بازەرگانەکانی ڕێژیمی ئێران، بۆ هەناردەکردنی شمکە بازرگانییەکانیان لە بەڵگەکاندا شوێنی هەناردەکردن واتا ئێران دەگۆڕن.