کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەسەن نەسرووڵڵا بۆ جارێکی دیکە وتی کە ڕێژیمی ئێران بەبێ منەت یارمەتییان دەدات

12:10 - 21 خەزەڵوەر 2721

''حەسەن نەسرووڵڵا'' ڕێبەری گرووپی تێرۆریستیی حیزبووڵڵای لوبنان لە بەرنامەیەکی تێلێڤیزیۆنیدا وتی کە ڕێژیمی ئێران هیچکات بەنیسبەت یارمەتییەکانی خۆی بۆ حیزبوڵڵا منەتی دانەناوە.

ناوبراو زیادی کردووە: ''ئێران ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە بۆ ئێمە لە لوبنان مێترۆ و وزەخانەی برق دابمەزرێنێت".

یارمەتییە بێ منەتەکانی ڕێژیمی ئێران بە گرووپە تێرۆریستییەکان لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئێران لەوپەڕی هەژاری و بێ دەرەتانیدا ژیان دەکەن و لە ئێستادا زیاتر لە ٦٠ لەسەدی خەڵک لەژێر هێڵی هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن.

هەروەها دوای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیان هەزار کەس بەهۆی نەبوونی واکسەنی ستاندارد گیانیان لەدەست دا، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هیچ گرینگییەکیان بە گیان و ژیانی خەڵک نەداوە و تەنانەت لەو نەخۆشییە بۆ بەدەستهێنانی پارە کەڵکاژۆیان وەرگرت.