کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"حەسەن ڕووحانی" دەڵێت، ئەوانەی لە دەریادا دەکوژرێن پاداشی مەعنەوییان زیاترە

12:50 - 27 بانەمەڕ 2720

سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران و ڕێبەری ڕێژیم کە هەتا ئێستا بەنیسبەت ڕووداوی "کۆنارەک" بێدەنگییان هەڵبژاردووە، بە سووکایەتییەوە باس لە کوژراوانی ئەو ڕووداوەش دەکەن.

"حەسەن ڕووحانی"، سەرکۆماری ڕێژیم وتوویەتی، بەپێی ڕەوایەتەکان، ئەو کەسانەی لە دەریادا دەکورژێن پاداشی مەعنەوییان ١٠ بەرابەر لەو کەسانە زیاترە کە لەسەر زەوی دەکوژرێن.

هەتا ئێستا هیچ کام لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بەفەرمی باسیان لەو ڕووداوە نەکردووە.

"عەلی خامنەیی"، ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، تەنیا وتوویەتی، بەدواداچوونی ڕووداوەکە بکەن.

ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەڕ لە مانۆڕێکدا کە هێزی دەریایی ڕێژیمی ئێران بەڕێوەی برد، ١٩ کەس لە هێزەکانی خۆیان کوشت.