"عیزەتوڵڵا ئەکبەریی تالارپشتی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی پیشە و کانگای مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی "حەسەن ڕووحانی" هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی کاڵا بنەڕەتییەکان لە ئێراندایە.
"عیزەتوڵڵا ئەکبەری تالارپشتی" وتوویەتی ماوەی ٤مانگ لەمەوپێش وەزیرەکانی "سەمت" و کشتوکاڵ پێکەوە ڕێککەوتنێکمان بۆ دابەشکردنی ئەرکەکانمان سەبارەت بە ڕێکخستنی بازادا ئەنجام دابوو بەڵام "ڕووحانی" ئەو ڕێککەوتنەی هەڵوەشاندەوە و ئاکامەکەی دۆخی ئێستای بازاڕی لێ کەوتووەتەوە.
"تالارپشتی" هەروەها وتوویەتی "حەسەن ڕووحانی" ئەو ڕێککەوتنەی لەحاڵێکدا هەڵوەشاندووەتەوە بێ ئەوەیکە پێشنیارێکی نوێمان لەو بارەیەوە پێ بدات.