
"حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری ڕێژیم وتوویەتی: "خەڵک پێویست نییە بۆ کڕینیکەلوپەلی خۆراکی لە سەفدا ڕاوەستن و لەو شەقام بۆ ئەو شەقام بڕۆن چۆنکە هەر شوێنێک چاوی لێ بکەی پڕە لە خواردن".
بەرپرسانی ڕێژیم هیچ بایەخێک بۆ ژیانی خەڵک دانانێن و خەڵک ناچارن بۆ کڕینی کەلوپەلی پێویستی ژیانیان لە سەفەکاندا ڕاوەستن.
ئەو قسانەی "ڕووحانی" لەکاتێکدایەدا ڕۆژانە خەڵک لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێراندا بۆ کڕینی نان، ڕۆن و مریشکی بەستوو لە سەفەکاندا ڕادەوستن.
هەموی ئەوانە لەحاڵێکدایە کە سەرکۆماری ڕێژیم ڕاشکاوانە لە میدیاکاندا لەپێش چاوی خەڵک حاشا لە ڕاستییەکان دەکات و دەڵێت، "بەخۆشییەوە لە دەوڵەتی مندا خەڵک لە سەفدا ڕانەوەستاون".