کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"حەسەن ڕووحانی" وتوویەتی سەرچاوەکانی ئاومان بۆ نیوە کەمی کردووە

11:38 - 10 بانەمەڕ 2721

"حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران وتوویەتی ئەمساڵ ڕووبەڕووی وشکەساڵی بووینەتەوە و سەرچاوە ئاویەکانمان ٥٠لەسەد کەمی کردووە.

ئەمساڵ بەشێکی زۆر لە بەنداوەکانی کوردستان و ئێران ڕێژەی ئاوەکەیان زۆر کەمە و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران هۆشداریی پچڕانی بەرق دەدەن.

ئێران بەشێک لە بەرقی خۆی هاوردە دەکات و بەشی بەرق لە ئێراندا پێویستیی بە نوژەنکردنەوە هەیە.

لەحاڵێکدا کە ڕێژیم توانایی دابینکردنی بەرقی بۆ هەندێک لە شارەکاندا نییە ئێستاش مۆڵەتیان بە هەندێک کەس داوە کە بتوانن بیت کوین دەربێنن.

بە ئامانج نەگەیشتنی ئێران لە دروستکردنی وێستگەی نوێ و بەرهەمهینانی بەرق بەنیسبەت بەکارهینانی کارەبا؛ ئیستا ئێران لەگەڵ کەمیی کارەبا بەرەوڕوویە و دەبێ بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە هاوردەکردنی کارەبا دوو بەرابەر زیاتر بکات.