کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"حەسەن ڕووحانی" وتی کۆرۆنا ڕوودار دەبێت نابێ لێی بترسێین

13:05 - 7 بانەمەڕ 2720

حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا دەڵێت نابی لێی بترسێن و کۆرۆنای بە وڵاتێکی زلهێز وەسف کرد کە دەبێ دژی ڕاوەستن.

سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕ لە کۆبوونەوەی ستادی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ باقی کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا هەندێک قسەی کرد کە لەگەڵ کردەوەکانیان یەکتر ناخوێنێتەوە.

ناوبراو وتوویەتی بە کردنەوەی دووکان و بازاڕ هەست مەکەن کۆرۆنا تەواو بووە بەڵام ڕێژیم خۆی دۆخی ئاسایی ڕاگەیاندووە و تەنانەت ئیزن نادەن خەڵک لە مێترووەکان دەمامک لێ بدەن.

 قسەکانی ڕووحانی لە دانیشتن لەگەڵ ستادی بەرەوڕووبوونەوە دژی کۆرۆنا هیچ وێكچوویی لەگەڵ کردەوەکانی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران نییە.

ڕووحانی کۆرۆنا بە وڵاتانی زلهێز دەشوبهێنێت کە دەبێ لە بەرانبەریدا ڕاوەستن. بەڵام جیاوازیی کۆرۆنا لەگەڵ وڵاتانی زلهێز ئەوەیە ڕێژیم ناتوانێت بە مووشەک لە کۆرۆنا بدات.