کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەفتاوپێنجێکی دیکە خەریکە ڕوو بدات

12:11 - 23 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسانی دوو وڵاتی ئێران و عێراق، لە سەفەری چەند ڕۆژەی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێراندا بۆ وڵاتی عێراق لە سەر نوێکردنەوە و پابەندبوون بە ڕێککەوتننامەی ئەلجەزائیر جەختیان کردەوە.

لە دوای سەفەری چەند ڕۆژەی "حەسەن ڕۆحانی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران و هەیئەتی ناوبراو بۆ عێراق بەیانییەیەکی هاوبەش دەکرا و وێڕای ئەوەیکە بەرپرسانی دوو وڵات لەسەر "ڕێککەوتننامەی ئەلجەزایر" جەختیان کردەوە، لەبارەی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئەو ڕێککەتنامەیە بەڵێنی و نیازپاکیی خۆیان دووپات کردەوە.

بەڵێنیی پێبەندی بە "ڕێککەوتننامەی ئەلجەزایر" وەک گرینگترین دەسکەوتی سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ عێراق ئەژمار دەکرێت.

لەبارەی ئەو ڕێککەوتنە "محەممەدجەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوی ڕێژیمی ئێران باسی لە گرینگیی ئەو ڕێککەوتنامەیە کردووە.

لە دوای تێپەڕینی ٥ ساڵ، "حەسەن ڕۆحانی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەشێک له بەرپرسانی پلەبەرزی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە و بە نیازی ئەوە بوو پێوەندیی ئابووری و سیاسیی خۆی لەگەڵ عێراق بەهێز بکات.

بە پێی ڕێککەوتننامەی ئەلجەزایر لە ساڵی‌ ١٩٧٤دا  حکوومەتی عێراق ھەڵمەتێکی شەڕەنگێزی نوێی دژی‌ کوردەکان دەستپێکرد‌ و بەرەو ناوچە سنوورییەکانی ئێران دایماڵین. ئەو کات عێراق بە ئێرانی ڕاگەیاند کە خواستەکانی ئێران بەدی دەھێنێت بەمەرجێک یارمەتی کوردەکان ڕاگرێت.

بۆ ئەو مەبەستە ئێران و عێراق لە ئازاری ١٩٧٥دا گەیشتنە ڕێکەوتنێکی گشتگیر. ئەم ڕێکەوتننامەیە وای کرد کوردەکان بەبێ‌ یارمەتی بمێننەوە‌ و تاران یارمەتییەکانی بزووتنەوەی کورد نەدات.

چاودێرانی سیاسی لەسەر ئەو باوەڕەن کە سەفەری حەسەن ڕۆحانی لەگەڵ هەیئەتی ڕێژیم بۆ بەغدا پیلان و بەرنامەیەکی دژی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ پێشگرتن بە چالاکیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نێوخۆی وڵاتە.