کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەوت کەس لە کارمەندانی شارەداریی ورمێ دەسبەسەر کران

11:42 - 21 خەزەڵوەر 2720

گەندەڵیی شارەدارییەکان لە شارەکانی کوردستان درێژەی هەیە و ئەمجارە کارمەندانی شارەداریی ورمێ گەندەڵیی ماڵیان ئەنجام داوە.

وتەبێژی شواری شاری ورمێ دانی بەوەدا ناوە کە ٧ کارمەندی ئەو ئیدارەیە گەندەڵیی ماڵییان ئەنجام داوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

چەند ڕۆژ پێش لە سەقز چەندین کارمەندی ئیدارەکانی وەک فەرمانداریی و شارەداریی سەقز بەهۆی گەندەڵیی ماڵییەوە دەسبەسەر کران.

لەو پێوەندییەدا ماوەیەک پێش لە شارەداریی مەهاباد شوراکانی شار بەهۆی گەندەڵیی ماڵی دەسبەسەر کرابوون.

هاوکات سەرپێچی و گەندەڵیی ئیداری و ماڵیی کاربەدستانی شارەداریی مەریوان لە ساڵانی ڕابردوودا ئاستێکدا بووە کە کاربەدەستانی ئەو ئیدارەیەی ڕێژیم بانگهێشتی دادگا کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.

شارەدارییەکان بە جێگای ئەویکە بودجەی ئاوەدانکردنەوە لە شارەکان خەرج بکەن، خۆیان بودجەکە دەخۆن.