''خالید مەشعەل'' بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی گرووپی ''حەماس'' لە دەرەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی ''ئەلعەرەبیە'' لەبارەی پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە حەماس جەختی کردووەتەوە تاران بە چەک و کەرەستەی تەکنیکی یارمەتیی ئەو گرووپە دەدات.
ناوبراو وتوویەتی، فکرییەتی ئێمە هێشتا بە ئیخوانەلموسلەمین گرێی خواردووە، بەڵام بزوتنەوەیەکی سەربەخۆی فەلەستینین.
ناوبراو وتوویەتی، بەرنامەی سیاسیی حەماس شەڕەنگیزانە نییە بەڵکوو خۆڕاگری و ئازادیخوازانەیە.
ناوبراو لە حاڵێکدا باسی لە سەربەخۆیی ئەو گرووپە کردووە کە ڕێژیمی ئێران بەمەبەستی بەروپێشبردنی سیاسەتە ئیدئۆلۆژییەکانی و هەروەها داژیەتی لەگەڵ ئیسرائیل یارمەتی حەماس و گرووپەکانی دیکە دەەدات.