كوردستان میدیا: له كۆبوونهوهیهکدا كه خامنه‌یی دوای كوژرانی قاسم سلێمانی و هاوكاره‌كانی، بۆ دهوروبهرییەکانی گرت، بێ وره‌یی تێدا دیار بوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٨ی به‌فرانبار، خامنه‌یی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌وروبه‌ری و پاسدار و ئاخونده نزیكه‌كانی گرت و له‌وێدا باسی له كوژرانی قاسم سلێمانی و هاوكاره‌كانی و هه‌روه‌ها هێرشی مووشه‌كیی پاسداران بۆ سه‌ر خاكی عێراق كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خامنه‌یی وێڕای ئاماژه‌دان به تاوانه‌كانی قاسم سلێمانی له سووریه و لوبنان و عێراق، گوایه ئه‌و تاوانانه‌ی بۆ دژایه‌تیی ئا‌مریكا ئه‌نجام داوه، بۆیه ئا‌مریكا له شكستی به‌رنامه‌كانی تووڕه بووه و سلێمانی كوشتووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا خامنه‌یی ده‌ریخست كه مه‌به‌ستیان له ڕێوڕه‌سمی نمایشیی ناشتنی سلێمانی و هێنانی به زۆره‌ملێی خه‌ڵک بۆ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه، شاردنه‌وه‌ی قه‌یرانه نێوخۆییه‌كان بووه و وتی كه ئه‌و یه‌كڕیزییه كه له‌ژێر تابووتی سلێمانی دروست كرا، ده‌بێ بپارێزرێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سەرنجه، خودی خامنه‌یی و هه‌موو به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه كه له كه‌سه هه‌ره نزیكه‌كانی خامنه‌یی بوون، هیچ ورهیهكیان تێدا نه‌بوو و ته‌نانه‌ت له وتنه‌وه‌ی دروشمهكانیشدا خامنه‌یی لێیان وه‌ده‌نگ هات و وتی كه دیاره ماندوو بوونه.
سه‌رانی ڕێژیم و خودی خامنه‌یی له‌م ڕووداوانه‌دا ده‌زانن كه ڕێژیمهكهیان هەتا چه‌ند له‌رزۆک بووه وئه‌گه‌ری هه‌رده‌م له‌نێوچوونیان وره‌ی لێ ئه‌ستاندوون.