کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خامنەیی بۆ داپۆشینی هەرەسهێنانی ڕێژیمەکەی پەنای بردووەتە بەر "جنۆکە"

12:34 - 4 خاکەلێوه 2720

"عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بۆ سەرپۆشکردنی هەرەسهێنانی دەسەڵات و ڕێژیمەکەی پەنای بۆ "جنۆکە" برد و ئەوانی بە دوژمنی ئێران لە قەڵەم دا.

"خامنەیی" بە کەڵکاژۆ و شرۆڤه لە ئایاتی قورئانی پیرۆز وتوویەتی: "هەم دوژمنی "جن" و هەمیش "انسی" هەیە ئەوانەش پێکەوە کار دەکەن. سیستمی زانیاریی زۆربەی وڵاتان دژی ئێمە لەگەڵ یەکتری هاوکاری دەکەن".

ئەوە یەکەم جار نییە کە ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بە وەهم قسە دەکات و بە دوژمن داتاشین، جیهان وەک دوژمنێک پێناسە دەکات.

ئەمجارە خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، جنۆکەشی بە دوژمنی خۆی لە قەڵەم دا.

خامنەیی بەردەوام بۆ سەرپۆشکردنی جەنایەتەکانی خۆی باسی لە دوژمنی دەرەکی کردووە و بۆ ڕازیکردنی لایەنگرانی خۆی باسی لە جنۆکە کردووە.