کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خامنەیی داوای بەرجام بە گشتی بەدبین بووە

19:31 - 19 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: لە دوای کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە، باوەڕ بە سێ وڵاتە ئورووپاییەکەی دیکەش مەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایانی قوتابخانەکان ڕایگەیاندووە: "من باوەڕم بەم سێ وڵاته ئورووپاییەش نیە و بۆیه دەڵێم کە باوەڕ بە ئەوانیش مەکەن، ئەگەر دەتانهەوێ گرێبەستێک ببەستن زەمانەتی عەمەلی و واقیعی وەگرن".

خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لەوەش کردووە کە چەندین جار باسم لەوە کردبوو کە باوەڕ بە ئامریکا مەکەن و ئەوەش ئاکامەکەی؛ بۆیە دەڵێم باوەڕ بەو سێ وڵاتە ئورووپاییەش مەکەن.
ڕێبەڕی ڕێژیمی ئێران وەک نەریتی خۆی قسەی سووکی بە ترامپ گوت و باسی لەوە کرد، ترامپ بە ڕاشکاوی هەڕەشەی لە خەڵک ئێران و کۆماری ئیسلامی کرد و کۆمەڵێک درۆی کرد.

خامنەیی لە قسەکانیدا دیسان پێداگری لە سەر پیتاندنی ئۆرانیۆم کردەوە کە وزەی ناوکی، پێویستییەکی جیددیی وڵاتە و تا چەند ساڵی داهاتوو، وڵاتی ئێمە پێویستی بە ٢٠ هەزار مگاوات بەرقی ناوکی هەیە.

دانڵد ترامپ سەرکۆماری ئامریکا شەوی ڕابردوو لە وتاری خۆیدا ڕوو لە میدیا و هەواڵنێران‌دا بە فەرمی بڕیاری هاتنە دەری لە ڕێککەوتنی بەرجام دا و ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بۆ هەمیشە چووە ناو مێژوو.

ترامپ لە وتاری خۆیدا باسی لەوە کرد، کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی بەرجام پەرەی بە چالاکییە مووشەکییەکانی داوە، گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهان دابووە و ئەو ڕێژیمە هیچ گۆڕانێکی لە خۆیدا بەدی نەهێناوە.

سەرکۆماری ئامریکا لە یەکەم ڕۆژە بڕیار دابوو کە ڕێککەوتننامەی بەرجام کارەساتە و ئەو ڕێککەوتننامەیە دەدڕێنێت.