کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خامنەیی فەرمانی شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی دژی خەڵک دەرکرد

17:43 - 6 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕوو لە هێزی بەسیجی ڕێژیم گوتوویەتی، لە هەموو بوارێکدا ئامادەگیتان هەبێ و لە هەموو گەڕەک و کۆڵانەکانی وڵاتدا حزوورتان هەبێت.

"عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەسیجی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕوو لە بەسیجەکانی ڕێژیم گوتوویەتی، بەسیج  لە هەموو بوارەکاندا ئامادە بێت و لە بەرانبەر هەر ڕووداوێکدا تاکتیکیی بجووڵێتەوە.

ڕێبەری ڕێژیمی ئێران لە قسەکانیدا کۆمەڵێک ڕاسپاردەی بە بەسیجەکانی ڕێژیم داوە کە نابێت سەرلێشواو بن و هەمیشە دەبێ وڵامی دوژمن بدەنەوە.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، دەبێ  بەسیج لە زانکۆ و دەرەوەی زانکۆدا چالاکتر بێت و پابەند بە ڕێسا ئیدارییەکان نەبێت.

قسەکانی خامنەیی دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران ترسی شەڕی هەیە و هێزەکانی خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات.

هاوکات ڕێبەری ڕێژیمی ئێران خۆی بۆ ئەوە ئامادە دەکات کە شەڕی نێوخۆیی بکات و خەڵک سەرکوت بکات.

لە دوای خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران باس لەوە دەکەن کە ئێمە شەڕێکی بە تەواو مانامان سەرکوت کرد.