کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"خامنەیی'' لە دۆخی شێواوی ئێراندا بڕیار لەسەر دنیای خوازەکی دەدات

12:26 - 17 خاکەلێوه 2721

''خامنەیی'' لە نوێترین قسەکانیدا سەبارەت بە "دنیای خوازەکی" وتوویەتی، بەهێزترین وڵاتەکانی دنیا هێڵی سووریان بۆ ئینتێرنێت هەیە.

ڕێبەری ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "ئێمەش دەبێ ئینتێرنێت کۆنترۆڵ بکەین، ئەوەش بە مانای ئەوەیە نییە خەڵکی لێ بێبەری بکەین".

مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٩ ئەپی سیگناڵ فیلتێر کرا. ئەپی "سیگناڵ" بە بڕیاری ڕێژیم چووەتە ناو لیستەی ئەو ئەپانەی کە کاری تاوانبارانەیان پێ دەکرێت.

بەشێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە فیلتێر کراون؛ هەنووکە فیلتێرکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران بە یەکێک لە دەسکەوتە گرینگەکانی دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی دەژمێردرێت.

ساڵانێکە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەوڵ دەدات کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ماڵپەڕەکان و سەرجەم ئەو نەرمەئامێرانەی کە لە ئێراندا زۆر بەکار دەهێنرێن، فیلتێر بکات.