کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خامنەیی لە ڕێگای ئایفۆنەوە توئیتی کردووە کە هاوردەکردنی ئایفۆن ڕابگیرێت

12:02 - 4 خەرمانان 2720

لاپەڕەی تویتێری ''عەلی خامنەیی'' ڕێبەری ڕێژمی ئیسلامیی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە مۆبایلێک لە جۆری ''ئایفۆن'' قسەکانی خامنەیی کە بەنیسبەت هاوردەکردنی مۆبایلی ئایفۆن دژایەتیی کردبوو، بڵاو کردەوە.

لاپەڕەی تویتێری خامنەیی بە زمانی ڕووسی، بە کەڵک وەرگرتن لە مۆبایلی ئایفۆن توئیتێکی بڵاو کردەوە کە خامنەیی بەنیسبەت هاوردەکردنی ''مۆبایلی لوکسی ئامریکایی'' داژیەتیی کردبوو.

ڕێبەری ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسێک لەگەڵ هەیئەتی دەوڵەت، ڕەخنەی لە هاوردەکردنی نیو میلیارد یۆرۆ مۆبایلی ئایفۆن لە ساڵی ٩٨دا گرتبوو و داوای کردبوو کە پێش بە هاوردەکردنی ئەو مۆبایلە بگیردرێت.

لەو پەیوەندییەدا، ماڵپەڕی ''بەرات نیوز'' لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردبوو کە دوای قسەکانی خامنەیی بازاڕی مۆبایل لە ئێران بشێویی تێکەوتووە و نرخی جۆرەکانی برێندی ئایفۆن لەنێوان ١ هەتا ٣ ملیۆن تمەن گران بووە.

لاپەڕەی فارسیی توئیتێری ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، نووسراوەیەک کە لەژێری توئیتەکە نیشان دەدات لە ئایفۆنەوە نێردراوە بەخێرایی سڕیوەتەوە، بەڵام وێنەیەک لەم توئیتە کە بە زمانی ڕووسی بڵاو بووەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە.