کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خانەنشینکراوان لە "سنە'' ناڕەزایەتییان دەربڕی

12:51 - 14 بەفرانبار 2720

ڕۆژی یەکشەمە ژمارەیەک لە خانەنشینەکراوانی تەئمین ئیجتماعی لە سنە لە بەردەم بینای ئەو ئیدارەیە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران بەڕێوە چووە. هاووڵاتییەک لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە، کارمەندان و خانەنشینکراوان بۆ ئەوەیکە مووچەکانیان زیاد بکەن ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

ناڕازییان وتوویانە، ئەو مووچەیەی کە پێمان دەدەن زۆر کەمە و بەشی بژێویی ژیانمان ناکات.

هەتا ئێستا ڕێژیمی ئێران وڵامی داخوازییەکانی ناڕازییانی نەداوەتەوە و ناڕازییان دەڵێن، مووچەی ١ هەتا ٢ ملیۆن تمەنی بەشی ئێمە ناکات.