کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"خانەی موعەلیم" لە شنۆ کرایە شوێنی تووشبووان بە کۆرۆنا

12:46 - 4 خاکەلێوه 2720

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری شنۆ، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دەستیان بە دروستکردنی نەخۆشخانەی سەحرایی کردووە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ لەکاتێکدا کە ئاماری تووشبووان بە نەخۆشیی کۆرۆنایان ٦ کەس ڕاگەیاندووە؛ ڕێژیم "خانەی موعەلیم" هەڵکەتوو لە گەڕەکی "بارزان ئاباد"ی بۆ تووشبووان بە کۆرۆنا تەرخان کردووە.

هەروەها ساڵۆنی ٢ هەزار کەسیی فوتباڵی ئەو شارە کراوەتە بە نەخۆشخانەی سەحرایی بۆ نەخۆشەکانی کۆرۆنا.

تەرخانکردنی ئەو دوو شوێنە کە یەکێکیان وەرزشییە و ئەوەی دیکە شوێنێکی فەرهەنگییە؛ ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە و خەڵک وتوویانە ئەگەر ٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە بۆچی دوو شوێنی لەم چەشنە بۆ کۆرۆنا تەرخان دەکەن.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەنیسبەت بڵابوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا بەردەوام پەردەپۆشی دەکات.

ئامار و زانیارییەکانی کە ڕێژیمی ئێران لەبارەی کۆرۆناوە بڵاوی دەکاتەوە ڕاست نییە.