کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خاوێنکردنەوەی شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوامە

11:57 - 13 خاکەلێوه 2720

چالاکانی ژینگەپارێزی و مەدەنی، خەڵکی خۆبەخش و دامەزراوە خەڵکییەکان بە یارمەتیی یەکتری لە خاوێنکردنەوەی شار و گوندەکان بەردەوامن و بە شێوەی جۆراجۆر شار و گوندەکان خاوێن دەکەنەوە.

لە مەریوان لە گوندی "گۆگجە، تۆراخ‌تەپە و کانی تەمەرخان" خەڵک بە هەوڵی یەکتر بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە دەستان بە خاوێنکردنەوەی ئەو گوندانە کردووە.

هاوکات گوندی حەسەناوا سەر بە شاری سنە لەلایەن تیمێک لە لاوانی ئەو گوندە کە کەمپەینێکیان بە ناووی کەمپەینی دژە کۆرۆنای حەسەناوا داناوە، ئەو گوندەیان بە دەرمانی دژە گەند پڕژاندووە.

لە شارەکانی کوردستان ڕێژیمی ئێران هیچ هەوڵیک بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نادات.

جیا لە خاوێنکردنەوەی شار و گوندەکان خەڵکی کوردستان بەشێوەی خۆبەخش یارمەتی بۆ  بنەماڵە هەژارەکان کۆ دەکەنەوە و ڕادەستیان دەکەن.

خەڵکی کوردستان لە هەموو قەیرانێکدا، بە هاوکاری و شان بە شانی یەک، بۆ پاراستنی کوردستان و خەڵکی کورد لە بەڵاکان هەوڵ دەدەن و لە بەرانبەردا ڕێژیمی ئێران، هەوڵی زیاتر بۆ قەیراناویکردنی دۆخی خەڵک، بەتایبەتی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەدات.