کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خاوەنی یانەی چێلسی لەلایەن بریتانیا تەحریم کرا

11:11 - 20 رەشەمه 2721

دەوڵەتی بریتانیا ''ڕۆمەن ئابڕاموویچ'' میلیاردێری خەڵکی ڕووسیە و خاوەنی یانەی "چێلسیـ"ـی تەحریم کرد و دەستی بە سەر داراییەکانی گرتووە.

هەروەها ''ئیگۆر سچین'' و ''ئۆلگ دریپسکا'' دوو میلیاردێری دیکەی ڕووسیە کە نزیکایەتییان لەگەڵ پووتین هەیە، لەلایەن بریتانیاوە تەحریم کراون.

ئەو کەسانە یەکێک لە حەوت ئۆلیگارشەکانی "ڕووسیە"ن کە بریتانیا تەحریمی کردوون و سەرەڕای ڕاگرتن و بلۆکەکردنی داراییەکانیان، سەفەرکردنیشیان لێ سنووردار کراوە.

''بوریس جانسۆن'' سەرۆکوەزیرانی بریتانیا وتوویەتی بۆ ئەو کەسانەی کە پشتیوانیی هێرشی ڕووسیە بوونە، هیچ پەناگایەک نییە.

دەوڵەتی بریتانیا و سیستمی بانکیی ئەو وڵاتە چەندین ساڵه ڕەخنەی ئەوەی لەسەر بووە کە لەبارەی هاتنی پارە و سرەوتێکی لەڕادەبەردەر لەلایەن کەسە دیار و بە دەستڕۆیشتووەکانی ڕووسیە بۆ نێو کاروباری ئابووری و سیاسەتی بریتانیا هەڵوێستی پێویستی هەبووە.

''ئابڕاموویچ'' پێشتر وتبووی بڕیاری داوە کە یانەی چێلسی بفرۆشێت، بەڵام بە بلۆکەکردنی داراییەکانی فرۆشتنی ئەو یانەیە ڕاوەستاوە.

سەرەڕای گەمارۆی خاوەنی یانەی چێلسی، ئەو یانە دەتوانێت دەرێژە بە یارییەکانی خۆی بدات.