کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خراپترین مۆتەکەی تاران

17:08 - 29 رەزبەر 2720

شەڕی قەرەباغ نەتەوەی ئازەری لە ئێراندا دەگرێتەوە و ئێران ناتوانیت پێش بەو شەڕە بگرێت.

لە وتارێکدا بلاڤۆکی "فارێن پالیسی" بەم چەشنە باسی شەڕی قەرەباغ دەکات:

بلاڤۆکی "فارێن پالیسی" بڵاوی کردووەتەوە شەڕی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان دۆخێکی خراپ بۆ ئێران دروست دەکات. لەنێوخۆی ئێراندا گەمارۆکانی ئامریکا دۆخێکی سەختی بۆ ئێران دروست کردووە. لە دەرەوەش وڵاتانی عەرەبی خەریکی مامەڵەی  ژێئۆپۆلیتیکی خۆیانن.

ئەو بلاڤۆکە بڵاوی کردووەتەوە تاران ساڵی ١٩٩٠ی زایینی سەربەخۆیی سیاسی هەبوو کە لە نێوان ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجاندا نێوبژیوانی کرد؛ بەڵام ئێستا ئەو سەربەخۆ سیاسییەی نییە.

نووسەرانی ئەو بابەتە قەڵەمیان بەسەر ئەوەدا هێناوە کە ئەمجارە دەبێ تاران سەندەڵیی خۆی بۆی ڕووسیە، تورکیە و ڕۆژئاوا بکشێنێتەوە چونکە ئەوانە هێڵی هێز دیاری دەکەن.

لەئێراندا نزیک ٢٠ ملیۆن ئازەری زمان هەیە کە مەترسییەکی جیددیە بۆ سەر ئەمنییەتی ئێران. تارانیش نایهەوێ لەو شەڕەدا شکست بخوات، بەڵام دەستێکی لاوازی هەیە.

لە دوایین شەڕی نێوان ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجاندا سەرەڕای زۆرینەی شیعە مەزهەب لە ئازەربایجان ئێران لە ماوەی سێ ڕۆژدا بەو قەناعەتە گەیشت ناتوانێت چارەسەریی کێشەکە بکات. بۆیە لەناکاو دیپلۆماسیی خۆی ڕەت کردەوە و ئیدعای کرد کە لایەنگری لە ئازەربایجان دەکات.

ئەو بلاڤۆکە باس لەوە دەکات ڕێکەوتی ١ی ئۆکتۆبر نوێنەرانی خامنەیی لە چوار پارێزگای ئێران بەیانییەیەکی هاوبەشیان بۆ پشتیوانی لە ئازەربایجان بڵاو کردەوە و جەختیان کردبووە "بێ گومان قەرەباغ خاکی ئازەربایجانه".

بە زمانێکی ساکار؛ ئێران لە پێگەیەکدا نییە کە بتوانێت دژکردەوە بە ئازەرییەکان پیشان بدات. کۆمەڵگای ئازەری لە ئێراندا ئەمڕۆ بە ئاگاهی و جۆش و خرۆشەوە لەپشت باکوویه.

بە هەر حاڵ ئێران وڵاتێکی چەند میللیەتییە و تاران ئامادەگیی ئەوەی نییە پێش بە شۆڕشی نەتەوە سەرکوتکراوەکان بگرێت.

لە ئێستادا هەموو نەتەوەکانی ئێران خەباتی خۆیان دەست پێکردەوە لە گرووپی جەیشولعەدل هەتا خەباتی خەڵکی کوردستان.