کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خراپیی ئارد لە سەقز خەڵکی تووشی نەخۆشی کردووە

19:03 - 28 پووشپەڕ 2720

بەهۆی خراپیی ئاردی نانەواییەکانی شاری سەقز خەڵکێکی زۆر تووشی نەخۆشیی گەدە و ڕیخۆڵە بوونە.

نزمبوونی ئاستی پاقژبوونی ئاردی نانەواییەکانی شاری "سەقز" و ناستانداردبوونیان خەڵکی تووشی چەندین نەخۆشی کردووە و ژیانی خەڵکیان خستووەتە مەترسییەوە.

ڕێژەی پیسبوون و ناپاقژبوونی ئارد لە شاری سەقز لە ئاستێکدایە کە خاوەن نانەواییەکانیش ڕەخنەیان لێ گرتووە و لەلای ئیدارەی تەندروستیی ئەو شارەوە و یەکیەتیی پیشەی نانەواخانەکانی سەقز، سکاڵایان کردووە.

هەتا ئێستا ئەو ئیدارانە وڵامدەر نەبوونە لەهەمبەر ئەو کێشەیەی خەڵکدا.

شاری سەقز نزیک بە سێسەد نانەواخانەی تێدایە کە جۆرە جیاوازەکانی نان وەک نانی لەواش، سەنگەکی، بەڕبەڕی و کولێرە بەرهەم دێنن.

دزی و گەندەڵیی سیستماتیکی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ئەوەندە پەرەی سەندووە کە کارگە بچووکەکانیش  باری ئەخلاقی ڕەچاو ناکەن و تەندروستیی خەڵکیان بۆ گرینگ نییە.