کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خزمەتگوزاری و کەرەستەی پێشگرتن لە نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئێران بوونی نییە

10:36 - 14 رەشەمه 2719

نەخۆشخانەکانی ئێران کەرەستەی پێویستیان بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا نییە و پێرسۆنێلی نەخۆشخانەکان لە دۆخێکی نالەباری پزیشکیدا کار دەکەن و ئەمە مەترسییەکی جیددییە لەسەر تەندروستییان.

بەپێی ڕاپۆڕتەکان، کەمیی خزمەتگوزاری هەتا ئەو ئاستەیە کە لە نەخۆشخانەکان تەنانەت دەمامکی N95 دەست ناکەوێت و بە جێگای دەمامکی سادە بە پەڕۆ دەمامکیان دروست کردووە.

گیانی پەرستارەکان بەهۆی ڕێژەی زۆری تووشبووان بە نەخۆشیی کۆرۆنا کەوتووەتە مەترسییەوە، بەڵام لەبەر ئەوەیکه ڕێژەی ئیزافەکاری و تێچووی نەخۆشخانە نەچێتە سەرەوە، بەرپرسان ئامادە نین بۆ هیچ بەشێک پەرستاری زیادی دابنێن.

لە بەخشی قەرەنتینە بە ۷ نەخۆشەوە ۲ پەرستاری هەیە و بە هیچ چەشنێک ناتوانن ئەو جۆرەی کە پێویستە کار بۆ نەخۆشەکان بکەن.

بەهۆی دۆخی نالەباری نەخۆشخانەکان زۆرێک لە پەرستاران داوای مورەخەسییان کردووە تا لەو بێ ئیمکاناتییەدا تووشی نەخۆشی نەبن.

هەمووی ئەو کێشانە لە حاڵێکدایە کە مووچەی یەک ساڵ و ئیزافەکاریی ۵ مانگی کادری نەخۆشخانە نەدراوە.