کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خزمەتگوزاریی پزیشکی بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا لە کوردستاندا نییە

11:51 - 7 رەشەمه 2719

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیانلەدەستدانی چەند هاووڵاتی لە کوردستان، نیگەرانییەکی جیددیی لەنێو خەڵکدا دروست کردووە.

لە شارەکانی کوردستان کەرەستەی پێشگرتن لە نەخۆشیی کۆرۆنا نییە یان زۆر کەمە. لە هەندێک دەرمانخانەکانیش دەمامک زۆر گران دەفرۆشرێت.

لە پارێزگای سنه سەرەڕای ئەوەیکە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی خەڵکی ئەستاندووە، بەڵام هەتا ئیستا دەزگایەکی ناسینی کۆرۆنا لەو پارێزگایەدا بوونی نییە.

لە پارێزگای کرماشان چەند کەس بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، بەڵام هەر لە شارەکانی ئەو پارێزگایە دەمامک و کەرەستەی دیکە دەست ناکەوێت.

وەزراتی تەندروستیی ڕێژیم لە ڕێگای موخابراتەوە پەیامی بۆ خەڵک ناردووە کە لە کۆرۆنا مەترسێن و باوەڕیش بە هەواڵەکان لە دنیای مەجازیدا مەکەن.

بەپێی ئاماری جیهانیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ئامارەکان دەرخەری ئەوەیە کە ئێران پلەی حەوتەمی هەیە.

ئێران دوای چین لە بواری مردنی تووشبووان بە کۆرۆناوە دووهەمین وڵاتە.

ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕوونکردنەوەی ڕاست نادات.