کوردستان میدیا: خه‌ڵکی نه‌یشابوور له پارێزگای خوراسانی ره‌زه‌وی، له‌هه‌مبه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دوایانه ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان و دژی رێژیم و گرانی دروشمیان گوته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه، رۆژی دووشه‌ممه، ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی نه‌یشابوور به شێوه‌یه‌کی خۆڕسک له به‌رده‌م یه‌کێک له مریشک فرۆشییه‌کان مه‌یدانی سه‌ره‌کیی شار رووی دا و هێدی هێدی رووی له زیاد بوون کرد.
ناڕازییانی نه‌یشابوور دروشمی نا بۆ گرانی و ده‌وڵه‌ت شه‌رمت بێ، له خه‌ڵکی ئێران گه‌ڕێیان گوته‌وه.
شایه‌ت‌حاڵان گوتوویانه: هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان و پۆلیسی دژه شۆڕش له کۆڵانه‌کانی ده‌وروبه‌ری شوێنی خۆپیشاندانه‌که جێگیر ببوون، به‌ڵام به هۆی قه‌ره‌باڵغیی خۆپیشاندان له‌هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێک خۆیان بوارد.